دواین هەواڵ

کوردستان‌

 20/10/2024

محەمەد شیاع سودانی پیرۆزبایی لە هەرێمی کوردستان دەکات

هەرێم نیوز

سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیامی پیرۆزبای بۆ هەرێمی کوردستان نارد بەبۆنەی  ئەنجامدانی پرۆسەی هەلبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: پیرۆزبایی دەکەین لە ڕۆلەکانی گەلەکەمان لە هەرێمی کوردستانی عێراق و سەرۆکایەتی و حکومەتی هەرێم و سەرجەم هێزە سیاسییەکان و کاندیدە سەربەخۆکان، بەبۆنەی ئەنجامدانی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بە هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمانی هەرێم لە خولی شەشەمیدا.

دەشڵێت: "درێژەدان بە هەڵبژادەی دیموکراسی بۆ ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق، جەخت دەکاتەوە لەسەر ڕێزگرتن لە بەهای دیموکراسی و باوەڕبوون بە گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات، و چەسپاندنی پێکهاتەی دەستووری، ئەم دەستکەوتانە بەدی نەدەهات بەبێ ئەو قوربانیدانانەی کە عێراقییەکان داویانە لە پێناو ئازادی و شکۆمەندی و سەربەخۆیی بڕیارەکانیان، بۆ ژیان کردن لە وڵاتێکدا کە هەموو پێکهاتەکان مافی یەکسانیان هەبێت بەبێ جیاوازی. "

ئاماژە بەوەشدەکات: بەم بۆنەیەوە هەوڵەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بەرز دەنرخێنین، بەبۆنەی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن، و هیوادارین مەرجەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق تەواو بکرێت، لەپێناو بەردەوامبوونی پرۆسەی گەشەپێدان و هاوکاری و سەقامگیری بۆ خزمەت کردنی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە هەرێم.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP