هەرێم نیوز
ئاسایشی هەولێر ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، دوای کۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدان لەشاری هەولێر و دەوروبەری، بەهەموو شێوەیەک (تەقە) کردن بۆ بەمەبەستی خۆشی دەربڕین قەدەغەیە و ڕێگە پێدراو نیە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری گشت هاوڵاتیانی خۆشەویست و لایەنەکان دەکەینەوە ،دوای کۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدان لەشاری هەولێر و دەوروبەری بەشێوەیەکی هێمن و دوور لە هیچ گیرو گرفتێک ، بە مەبەستی خۆشی دەربڕین،بەهەموو شێوەیەک (تەقە) کردن قەدەغەیە و ڕێگە پێدراو نیە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، هەر کەسێک پابەند نەبێت و سەرپێچی بکات ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرینە بەرو دەستگیر دەکرێت ، بۆیە داواکارین لە هەموو لایەک پابەندی پاراستنی هێمنی و سەلامەتی هاوشاریانی خۆشەویست بن .