دواین هەواڵ

کوردستان‌

 20/10/2024

کۆمسیۆن: هیچ پرۆسەیەكی درێژكردنەوەی دەنگدان نییە

هەرێم نیوز

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، هیچ پرۆسەیەكی درێژكردنەوەی دەنگدان نییە، كاتژمێر شەشی ئێوارە ئامێرەکان ئۆتۆماتیکی ڕادەوەستن. 

عیماد جەمیل، سەرۆكی تیمی ڕاگەیاندن لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، "دەنگدەران کاتێكی دیاریكراویان لەپێشدا ماوە بۆ هەڵبژاردنی ئەو كەس و لایەنانەی نوێنەرایەتییان دەكەن."

ئاماژە بۆ ئەوەش كردووە، هیچ پرۆسەیەكی درێژكردنەوەی دەنگدان نییە، كاتژمێر شەشی ئێوارە ئامێرەکان ئۆتۆماتیکی ڕادەوەستن، هەروەها پلانێكی لۆجستیكیی ئەمنی داڕێژراوە بۆ گواستنەوەی سندووقەكانی دەنگدان، لە ناوەندەكانەوە بۆ كۆگاكانی فەرمانگەكانی پارێزگاكان."

ئەمەش لەکاتێکدایە، دەنگدانی گشتی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کاتژمێر 7ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی ئۆکتۆبەر دەستی پێکرد، کە 2 ملیۆن و 899 هەزار و 878 دەنگدەر بەسەر چوار بازنه‌ی هەڵبژاردنی سەر بە چوار پارێزگاری هەرێمی کوردستان دابەش کراون: “هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP