هەرێم نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕێژەیی بەشداریی دەنگدەران تاوەکوو کاتژمێر: 12ی نیوەڕۆ لە دەنگدانی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، ڕێژەی بەشداریی تا ئەو کاتە گەیشتووەتە 31%.
نهبهرد عومهر سهرۆكی دهستهی ههڵبژاردنهكانی ههرێم له كۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهكانی عێراق نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری هەولێر رایگهیاند، لە هەر چوار بازنەكەی هەرێمی كوردستان ڕیژەی بەشداری دەنگدەران بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان گەیشتوەتە 31%.
بەگوێرەی ئامارەكانی كۆمسیۆن، كەمترین ڕیژەی دەنگدان لە پارێزگای سلێمانیە و لە 29%ی دەنگدەران دەنگیان داوە، هەروەها بەرزترین ڕێژەش لە پارێزگای هەولێرە كە 34%ی دەنگدەران دەنگیان داوە.
لە ئامارەكەی كۆمسیۆندا ئەوەش هاتوە، ڕێژەی دەنگدان لە پارێزگاكانی دهۆك و هەڵەبجە لەیەكەوە نزیكە و لە بازنەی دهۆک ڕیژەی دەنگدان 31% بوە و لە بازنەی هەڵەبجە 30% بوە.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ناوی هەزار و 191 کاندیدی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان پەسەند کردووە و کێبڕکێ لەسەر 100 کورسی پەرلەمانی دەکەن.
ڕۆژی 18ی ئۆکتۆبەر دەنگدانی تایبەت بەڕێوە چوو، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاندووە، ڕێژەی بەشداری سەدا 97 بوو.