دواین هەواڵ

کوردستان‌

 20/10/2024

فازڵ میرانی: كەسمان بە كودەتا نەهاتووین تا بە كودەتا بگۆڕێین

هەرێم نیوز

 بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، ''ئەوانەی بۆ هەڵبژاردن دروشمی زبر بەکاردەهێنن، دواتر لە ئۆپۆزیسیۆن بن یان حکوومەت، هەر دەبێت پێکەوە مامەڵە بکەین.

فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دوای بەشداریکردن لە دەنگدانی گشتیی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە یەکێک لە بنکەکانی دەنگدان لە هەولێر، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا داوای لە رۆژنامەنووسان کرد کە بە شێوەیەکی پیشەگەرانە ڕووماڵی هەڵبژاردن بکەن. 

ڕایگەیاند: "هەڵبژاردن ڕوویەكە لە ڕووەكانی دیموكراسییەت بەڵام هەمووی نییە، هەر وڵاتێك بەپێی سیستم و كۆمەڵگەی خۆی بەشێوەیەك جێبەجێی دەكات، سەركەوتنی دیموكراسییەت لەوەیە كە چەند و چۆن تێیگەیشتووین و كاری پێدەكەین."

سەبارەی دروشی لایەنەکان وتیشی، "هەندێك لایەن دەڵێن دەیگۆڕین، بەڵام ئەنجامی هەڵبژاردن دەیگۆڕێت، كەسمان بە كودەتا نەهاتووین تا بە كودەتا بگۆڕێین، ئەم زمانە زبرە بزووتنەوەی سیاسیی كورد و كوردستان دوور دەخاتەوە لە ئەخلاق.

راشیگەیاند: " سەرجەم لایەنەكان لە حكومەت بین یان ئۆپۆزسیۆن، ئەگەر براش نەبین هاوبەشین، پێشبینیم دەكرد قسەكانی ئەمڕۆ بەرەو ئارامی بێت، بەڵام بەداخەوە دیسان وتیان كۆتاییان پێدەهێنین، تەنیا مردن كۆتایی بە بەندەی خوا دەهێنێت نەك بەندەیەكی دیكە.

دەشڵێت:  ''من پێموابوو ئەمڕۆ قسەکانی ئێمە هەمووی بەرەو ئاشتەوایی، پێکەوەژیان و ئارامیی وڵاتەکەمان دەڕۆن، بەڵام بەداخەوە هەندێک قسەم گوێ لێبوو لە ژمارەیەک برادەر کە دەیانگوت کۆتاییان پێدەهێنین، بەڵام ئەوە تەنیا مردنە کۆتایی بە مرۆڤ دەهێنێت، نەک هیچ شتێکی دیکە.''

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP