هەرێم نیوز
نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاوکاریی عێراق (یونامی) ڕایدەگەیەنێت، پرۆسەی دەنگدان و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە هێمنی بەڕێوەدەچێت، ئەوەش سەلمێنەری شارستانێتی خەڵکی کوردستانە.
دكتۆر محەمەد ئهلحەسان، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاریی عێراق، ناسراو بە (یۆنامی) لە کاتی بەسەرکردنەوەی بنکەیەکی دەنگدانی گشتیی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە هەولێر، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان و هەڵبژاردنی پەلەمانی کوردستان بە هێمنی، سەلمێنەری شارستانێتی خەڵکی کوردستانە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژووییە لە هەرێمی کوردستان و پیرۆزبایی لە خەڵکی ئەم هەرێمە خۆشەویست و بە بەهایە دەکەین، هیوادارین هەر وەک ئەوەی بینیومانە پرۆسەکە بە هێمنی و ڕێکوپێکی بەڕێوە بچێت، ئەمەش سەلمێنەری شارستانێتی خەڵکی کوردستانە.
وتشی: پەیامم بۆ مێدیاکاران ئەوەیە کە بە تایبەت زیاتر جەخت بکەنە سەر لایەنە ئەرێنییەکانی پرۆسەکە، چونکە پرۆسەیەکی هێندە ئاسان نییە، هەروا ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هاوکار و پشتیوانیی عێراق و هەرێمی کوردستانە و بەردەوامیش دەبێت، چونکە خەڵکی کوردستان شایستەی ئاسایش و سەقامگیری و هەموو خۆشگوزەرانییەکە.
جهختی لهوهشكردهوه،ئەوەی ئەمڕۆ دەکرێت، ڕێگە ڕووناککەرەوەیە بۆ داهاتووی هەرێمی کوردستان و عێراق، هەربۆیە هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.