هەرێم نیوز
سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ماوەی 24 کاتژمێردا ئەنجامی بەرایی دەنگدان رادەگەیەنرێت، ئاماژە بەوەش دەدات پرۆسەكە تا ئێستا بە باشی بەڕێوە چووە.
حاکم عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە، دوای دەنگدانی لە بنكەیەكی تایبەت لە هەولێر، بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، "هاتوم لەم بنکەیە دەنگ بدەم، هیچ کێشەیەکی تەکنیکی لە پڕۆسەی هەڵبژاردندا نییە، پڕۆسەکە زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت و لە کاتی دیاریکراودا دەرگەی بنکەکانمان بەڕوی دەنگدەراندا کردوەتەوە".
ئاماژهی بهوهشكردوه، تائێستا نازانین رێژەی بەشداری لە دەنگدان چۆن بوە و لە نیوەڕۆوە دەستدەکەن بە وەرگرتنی راپۆرت لەبارەی رێژەی بەشداریی دەنگدەران لە هەڵبژاردندا.
حاکم عومەر ئەحمەد دهڵێت، "بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی ئەنجامەکان دەنێردرێن بۆ کۆمسیۆن و پێویستە لە ماوەی 24 کاژێردا ئەنجامەکان رابگەیهنرێن".