دواین هەواڵ

کوردستان‌

 20/10/2024

باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق: دەنگدان بڕبڕەی پشتی حوکمڕانییەکی دیموکراتی سەرکەوتووە

هەرێم نیوز

ئەلینا رۆمانۆوسكی، باڵوێزی ئه‌مریكا له‌ عێراق، په‌یامێكی له‌سه‌ر به‌ڕیوه‌چوونی هه‌لبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌.

ئەلینا ڕۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق، لە گرتە ڤیدیۆیەکدا سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ڕۆژی دەنگدانە بۆ پەرلەمانی کوردستان، گرنگە بۆ هەموو ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە لە هەرێمی کوردستان بەشداریی لە هەڵبژاردنی پەرلەمان بکەن و دەنگی خۆیان بگەیێنن.

 ڕۆمانۆوسکی وتیشی: دەنگدان بڕبڕەی پشتی حوکمڕانییەکی دیموکراتی سەرکەوتووە، هەروەها هانی گشت پارتە سیاسی و لایەنە بەرپرسەکان دەدەین، دڵنیایی بدەن کە دەنگدانەکە ئازاد و دادپەروەرانەیە و بەبێ توندوتیژی چاوترساندنە، دەنگدانەکە ڕەنگدانەوەی ئیرادەی خەڵکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمەریکا پابەندە بە پشتیوانیی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەریی عێراق، هەروەها پێکەوە کار لەسەر پێشخستنی هاوبەشییە گشتگیرە 360 پلەییەکەمان لەگەڵ گشت خەڵکی عێراق دەکەین، لەو نێوەندەشدا خەڵکی هەرێمی کوردستان.  



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP