هەرێم نیوز
وەزارەتی ناوخۆی حكومهتی ههرێمی كوردستان چەند ڕێنماییەکی بۆ دەنگدانی گشتی بڵاوکردەوە و داوا دهكات لە بنکەکان پشکنین بکرێت، تەنها چاودێران و نوێنەران و ڕۆژنامەنوسان بۆیان مۆبایل ببنه بنكهكانی دهنگدان.
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی ناوخۆی حكومهتی ههرێمی كوردستان له راگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، "قەدەغەیە دەنگدەر مۆبایل و کامێرا بباتە ژورەوە، پێویستە لە بنکەکان پشکنین بکرێت، تەنها چاودێران و نوێنەران و ڕۆژنامەنوسان بۆیان هەیە".
وەزارەتی ناوخۆ چەند ڕێنماییەکی بۆ دەنگدانی گشتی بڵاو کردەوە و ئاراستەی لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردن و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی کردووە، بریتین لە:
١- قەدەغەیە دەنگدەر مۆبایل و کامێرا بباتە ژوورەوە، پێویستە لە بنکەکان پشکنین بکرێ. تەنیا چاودێران و نوێنەران و ڕۆژنامەنووسان بۆیان هەیە.
٢- قەدەغەیە نوێنەرانی کاندیدەکان تاکوو ١٥٠ مەتر لە بنکەکانی دەنگدان نزیک ببنەوە.
٣- تاکوو مەودای ١٥٠ مەتر لە دووریی بنکە، پێویستە هەموو پۆستەری کاندیدان و لیستەکان، لە بنکەکانی دەنگدان بکرێنەوە.
٤-جگە لەو هێزانەی لە چوارچێوەی لیژنەی ئەمنی ڕاسپێردراون، هیچ هێز و کەسێک بە جلی سەربازی بۆی نییە لە بنکەکانی دەنگدان نزیک بێتەوە.