دواین هەواڵ

کوردستان‌

 19/10/2024

هێمن هەورامی: لە دەنگدانی تایبەتدا پارتیمان بە رێژەو دەنگێکی یەکجار زۆر لە پلەی یەکەمدایە

هەرێم نیوز 

هێمن هەورامی رایگەیاند، پارتیمان بە رێژەو دەنگێکی یەکجار زۆر لە پلەی یەکەمدایە و لیستی دووەم بە دەیان ھەزار دەنگ لە دوای پارتیمانن

هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بارەی ئەنجامە بەراییەکانی دەنگدانی تایبەتەوە رایگەیاند، ھەر وەک ئەمرۆ لە راگەیەندراوێکی لیژنەی باڵای ھەڵبژاردنەکانی پارتیمان روونکرایەوە، بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، دەنگەکانی لیستی ١٩٠ ی پارتیمان بە دەیان ھەزار لە پێشی پێشەوەی دەنگی لیستی دووەمدایە. پارتیمان حزبێکی مونەزەمە و لە تەواوی بنکەکانی دەنگدان و وێستگەکاندا بریکاری وریا و چاونەترس و شارەزای ھەیە.

وتیشی، بە سوپاسێکی زۆرەوە تەواوی بریکارەکانمان وێنەو داتای سەرجەم شریتی ئەنجامەکانی وێستگەکانی تەواوی بنکەکانی  دەنگدانیان گەیاندۆتەوە بەشی ھەڵبژاردن و پارتیمان سەرکەوتنێکی گەورە گەورەی بەدەست ھێناوە کە دەیان ھەزار دەنگی لە ناو دەنگدانی تایبەت لە چاو دوایین ھەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ئەیلولی ٢٠١٨ زیاتر بەدەستھێناوە .

هێمن هەورامی ئاماژەی بەوەش کردووە، وەک پابەند بوون بە رێنمایی و بریارەکانی کۆمسێۆن ئامارەکانی خۆمان جارێ بڵاو ناکەینەوە بەلام دەنگدەرانی پارتیمان وخەلکی خۆشەویستی کوردستان دلنیا دەکەینەوە کە پارتیمان بە رێژەو دەنگێکی یەکجار زۆر لە پلەی یەکەمدایە و لیستی دووەم بە دەیان ھەزار دەنگ لە دوای پارتیمانن.

جەختیشیکردەوە، سەرجەم ئەو لێدوان و باسکردنانەی لایەنی شڵەژاوی دووەم بۆ پەردەپۆشکردنی شکستەکانیان ئەمرۆ خستویانەتە روو رەتدەکینەوە.

هێمن هەورامی وتیشی، پشتیوان بە خودای گەورە و دلسۆزی  جەماوەری خۆشەویستی کوردستان، بۆ ئارامی و ئاوەدانی ، پێکەوە خۆڕاگرانە بەرەو سەرکەوتنی گەورە دەچین.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP