دواین هەواڵ

کوردستان‌

 19/10/2024

کۆمسیۆن لەبارەی بڵاوکردنەوەی ئەنجامی دەنگدانی تایبەت لەلایەن یەکێتیەوە هاتە دەنگ

هەرێم نیوز

وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، ئەو ئەنجامانەی كە ڕۆژی شەممە 19/10/2024 لە لایەن وتەبێژی كیانێكی سیاسی بە ناوی (یەكێتی نیشتمانی كوردستان) بڵاو كرایەوە، هیچ راستیەكیان تێدا نیە.

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆ بەڕێزان دەزگاكانی راگەیاندن و هەموو هاوڵاتیانی كوردستان دووپات دەكەینەوە، ئەو ئەنجامانەی كە ڕۆژی شەممە 19/10/2024 لە لایەن وتەبێژی كیانێكی سیاسی بە ناوی (یەكێتی نیشتمانی كوردستان) بڵاو كرایەوە، هیچ راستیەكیان تێدا نیە. 

ئەوەش هاتووە، دووپاتی دەكەینەوە كە تەنیا ئەو داتا و ئامارانە راستن كە لە لایەن كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە بڵاو دەكرێتەوە و بەدەر لەو داتا و ئامارانەی ئێمە، هەر كیانێكی سیاسی ئەنجام رابگەیەنێت، بە بەشێك لە بانگەشەی هەڵبژاردن هەژماری دەكەین كە بەپێی ڕێنماییەكانی كۆمسیۆن، لە كاتژمێر 12ی شەوی 15 لەسەر 16/10/2024ەوە بانگەشەی هەڵبژاردن ڕاگیراوە.

وتیشی، داوا لە هەموو لایەك دەكەین كە پابەند بن بە ڕێنماییەكانی كۆمسیۆنەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP