هەرێم نیوز
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایدەگەیەنێت "پشتگیریی هەڵبژاردنێکی ئازاد دادپەروەرانە لە هەرێمی کوردستان دەکەین."
ئه‌لینا رۆمانۆوسکی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌پلاتفۆڕمی ئێكس، داوا لەلایەنە سیاسییەکان و هێزە ئەمنییەکان دەکات رێز لە رۆڵی رۆژنامەوانان و چالاکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بگرن لەو "پرۆسە دیموکراسییەدا" خۆیان بەدوور بگرن لە هەموو تووندوتیژییەک.
راشیگه‌یاندوه، "چاوه‌ڕوانی به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و ئازاد سبه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین".
ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، شه‌شه‌مین هه‌ڵبژاردنی گشتی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستپێبكات و دوێنێش ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌چوو كه رێژه‌ی به‌شداریكردن گه‌یشته 97%.