هەرێم نیوز
له‌ئه‌نجامی روداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگه‌ی پێنجوێن-سه‌یدسادق سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ، ڕووداوێکی هاتووچۆ لەجۆری پێکدادان لەنێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لەسەر ڕێگەی پێنجوێن- سەیدسادق ڕوویدا، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، (3) کەس گیانیان لەدەستداوه و (3)ی دیکەش بریندار بوون.
رووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و بارهەڵگرێک روویداوە.
هاوکات قائیمقامی پێنجوێن بە وەکالەت راگەیاند، دایکێک و دوو کچ لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە کە خەڵکی سەرسوراوی سەر بە ناحیەی گەرمکن و لە سلێمانی دادەنیشن.
برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شار له سلێمانی گواستراونه‌ته‌وه و له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكیدان تیمەكانی هاتوچۆ گەیشتونەتە شوێنی روداوەكە، لێكۆڵینەوەش لەوبارەیەوە دەستیپێكردوە.