هەرێم نیوز
عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا بەبۆنەی کوژرانی یەحیا سنوار جەخت دەکاتەوە کە حەمماس زیندوە و بەزیندویی دەمێنێتەوە.
عه‌لی خامنه‌یی له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، موجاهیدی قاره‌مان، فه‌رمانده یه‌حیا سینوار، په‌یوه‌ندی به هه‌ڤاڵانی شه‌هیدی خۆیه‌وه كرد به حیكمه‌ت و بوێریه‌وه، یاده‌وه‌ری 7ی ئۆكتۆبه‌ر له مێژوی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا نه‌مركرد، كه جێگه‌ی بگرێته‌وه، پاشان به شانازی و شكۆمه‌ندییه‌وه به‌ره‌و به‌رزبونه‌وه‌ی شه‌هیدان به‌رزبوه‌وه".
عەلی خامنەیی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەشیدا جەختی لەوەکردوەتەوە، بەرەی مقاوەمە وەک جارانی پێش‌و کە بە کوژرانی سەرکردەکانی وەک شێخ ئەحمەد یاسین، فەتحی شەقاقی و ئیسماعیل هەنییە لە پێشڕەوی نەوەستا، لە ئێستاشدا ناوەستێت و بە زیندویی دەمێنێتەوە.
دەشڵێت: "كه‌سێكی وه‌ك ئه‌و ته‌مه‌نی به ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی دوژمنی قۆرخكار و سته‌مكار به‌سه‌ر بردوه و جگه له شه‌هیدبون هیچ ده‌ره‌نجامێكی شایسته‌ی ئه‌و نییه."
رێبەری کۆماری ئیسلامی لە کۆتایی پەیامەکەیدا دوپاتیشی کردەوە کە کۆماری ئیسلامی وەک هەمیشە پشتیوانی گەلانی خۆراگر و خەباتکارانی ئیماندار.
ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردو، سوپای ئیسرائیل کوژرانی یه‌حیا سینوار-ی ته‌مه‌ن 62 ساڵانی ڕاگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا کە لە باشوری کەرتی غەززە ئەنجامدرا.
کوشتنی یەحیا سینوار دەبێتە دووەم بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس کە لە دوای ئیسماعیل هەنییە لە ماوەی چەند مانگێکدا لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە بکوژرێت.
کوشتنی سینوار پرسیارێکی گەورەی جێهێشتووە، کە کێ شوێنی دەگرێتەوە و ئایا حەماس ناوی بەرپرسی مەکتەبی سیاسی نوێی خۆی ڕادەگەیەنێت یان بە نهێنی دەیهێڵێتەوە لە ترسی ئەوەی نەوەک تووشی چارەنووسێکی هاوشێوەی هەنییە و سینوار ببێت.