دواین هەواڵ

کوردستان‌

 18/10/2024

مەسرور بارزانی پرۆژەی رووناکیی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری راگەیاند

هەرێم نیوز

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڵاویکردەوە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، پرۆژەی رووناکیی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری راگەیاند.

ئەمشەو هەینی، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، پرۆژەی رووناکیی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری راگەیاند.

وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەشداوە، پڕۆژەکە بۆ ماوەی سێ مانگی لە گەڕەکییی شادی لە سەنتەری شاری هەولێر تاقی کراوەتەوە و 26 هەزار هاوبەشی ماڵان و دوو هەزار هاوبەشی بازرگانی لە کارەبای 24 کاتژمێری سوودمەند بوونە.

راشیگەیاند: بڕیارە پڕۆژەکە تا کۆتایی ساڵی 2026 لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP