هەرێم نیوز
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتو به‌ڕێوه‌چو، رێژه‌ی به‌شداریكردن گه‌یشته 97% و ئه‌نجامه‌كانیش له‌ڕێگه‌ی مانگی ده‌ستكرده‌وه ره‌وانه‌ی به‌غدا كراون.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕێژەی دەنگدانی تایبەت بۆ خوولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان 97% بووە، كە 208 هەزار و 521 كەس بەشداری دەنگدانیان كردووە.
نه‌به‌رد عومه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، "دوای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان، ئه‌نجامه‌كان له‌ڕێگه‌ی مانگی ده‌ستكرده‌وه ره‌وانه‌ی به‌غدا كراون بۆئه‌وه‌ی به‌شێوازی ئه‌لیكترۆنیش جیابكرێنه‌وه".
ڕاشیگەیاند، ژمارەی چاودێران 1928 بووە و ژمارەی دەنگدەران لە ڕەگەزی مێ: 4 هەزار و 748 كەس بووە و ژمارەی دەنگدەران لە ڕەگەزی نێر 203 هەزار و 773 بووە.
ئاشكراشی كرد، له دهۆك رێژه‌ی ده‌نگدان 98%، هه‌ولێر 97% سلێمانی 97% هه‌ڵه‌بجه 96 نه‌ینه‌وا 46% كه‌ركوك 56% دیاله 62% ئه‌نبار 80% كه‌رخی به‌غدا 79% واست 40% سه‌ڵاحه‌دین 40%، به‌گشتیش له‌كۆی 215 هه‌زار و 960 ده‌نگده‌ر 208 هه‌زار و 521 ده‌نگده‌ر به‌شداریان كردوه و رێژه‌ی به‌شداری گشتیش 97% بwو".
جەختیشی كردەوە، پڕۆسەی دەنگدان سەركەوتووانە بەڕێوەچووە و 100%ی دەنگەكانمان بۆ بەغدا ناردووە.