دواین هەواڵ

کوردستان‌

 18/10/2024

دوو ڕۆژ کرایە پشووی فەرمی

هەرێم نیوز

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، رۆژانی شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ كه‌ 19 و 20ی ئه‌م مانگه‌ ده‌كات، به‌بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌، پشوی فه‌رمی ده‌بێت له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگا فه‌رمیه‌كانی حكومه‌ت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند: بە بۆنەی بەڕێوەچوونی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، ڕۆژی شەممە و یەکشەممە، رێکەوتی 19 و 20 ی تشرینی یەکەم، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.

ئاماژە بەوەشدراوە، ڕۆژی دووشەممە، 21ی تشرینی یەكەمی 2024، دەوامی فەرمی دەست پێدەکاتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP