دواین هەواڵ

کوردستان‌

 18/10/2024

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت کۆتایی هات

هەرێم نیوز

كاتژمێر 6ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت، بۆ هه‌ڵبژاردنی شه‌شه‌مین خوولی په‌رله‌مانی كوردستان كۆتاییهات

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر 7:00 لە سەرجەم ناوەكاندەكانی دەنگدان كە پێشتر ئامادەكرابوون، پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەستی پێ كرد.

لە پڕۆسەكەدا 215 هەزار و 960 ئەندامی هێزە ئەمنییەكان ناویان له‌ پرۆسه‌كه‌دا هه‌بوو كە دەكاتە رێژەی 7.4%ی كۆی گشتی دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

بۆ دەنگدانی تایبەت، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق 165 ناوەندی دەنگدانی لە هەر چوار بازنەی هەرێمی كوردستان و هەروەها ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان و 3 پارێزگای عێراق (كەركووك، نەینەوا، سەڵاحەدین، بەغدا و واسیت) دابینكردبوو كە تێیدا پڕۆسەی دەنگدانی تایبەتی تێدا بەڕێوە چوو. 

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەتی هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان كاتژمێر 6:00ی ئێوارەی ئه‌مڕۆ به‌ كۆتاهات و پێشتریش كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن رایگەیاندبوو كە بەهیچ شێوەیەك پڕۆسەكە درێژ ناكرێتەوە، چونكە دەنگدانەكە ئەلیكترۆنییە و لە كاتژمێر 6 بەشێوەی ئەلیكترۆنی سەرجەم ئامێرەكانی دەنگدان رادەوەستن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP