دواین هەواڵ

جیهان‌

 4 رۆژ پێش ئێستا

حە.ماس کوژرانی سینـ.ـواری پشتڕاستکردەوە

هەرێم نیوز

خەلیل حـ.ـەییە جێگری بەرپرسی گرووپی حە. ماس لە غەززە و دانوستانکاری سەرەکی گرووپەکە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، کوژرانی یە.حیا سیـ.ـنوار، سەرۆکی حە.ماسی پشتڕاست کردەوە.

خەلیل حـ.ـەییە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حە.ماس لە بەیاننامەیەکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند، سیـ.ـنوار لە شەڕدا کوژراوە.

هاوکات ئەم بەرپرسە باڵایەی بزووتنەوەکە ڕایگەیاند، تا شەڕی غەززە و کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل، بارمتە ئیسرائیلییەکان ئازادناکرێن و مەرگی سینـ.ـواریش دەبێتە نەفرەت بۆ "داگیرکەران".

پێشتر نەتانیاهو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند ئێمە ئەم جەنگە تا هێنانەوەی سەرجەم بارمتەکان درێژەپێدەدەین.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP