دواین هەواڵ

جیهان‌

 4 رۆژ پێش ئێستا

بەکوژرانی سینـ.ـوار ئیسرائیل هێرشی سەر ئێران ڕادەگرێت؟

هەرێم نیوز

کەناڵی تەلەفزیۆنی "سی ئێن ئێن"ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، بە کوژرانی یەحیا سینوار، سەرۆکی حەماس لە غەززە، بەرپرسانی ئەمریکی هیوادارن هەڵوێستی بایدن و نەتانیاهو لەسەر چارەسەری دیپلۆماسی بۆ شەڕی غەززە نزیکتر بووبێتەوە. 

بەڵام سەرەڕای گەشبینی بەوەی کە کوشتنی یەحیا سینوار دەتوانێت ببێتە هۆی ڕێککەوتن لە شەڕی غەززە، دوو سەرچاوە بە سی ئێن ئێن-یان ڕاگەیاندووە، ئیسرائیل بەرامبەر ئێران و میلیشیاکانی لە وڵاتانی دیکە بە "ئۆپەراسیۆنی جیا" وەڵام دەداتەوە و ئەم کوشتنە کاریگەری لەسەر خواستی ئیسرائیل بۆ هێرشی سەر ئێران دانانێت.

تەنانەت سەرچاوەیەکیش بەو کەناڵەی ڕاگەیاندووە کە واپێدەچێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، هێرشی تۆڵهسەندنەوەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ڕووبدات و پێشتریش سی ئێن ئێن بڵاویکردبووە که پێش هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا ڕەنگە هێرشەکە ڕووبدات.

هەروەها کەناڵی "ئەی بی سی نیوز"ی ئەمریکی بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، بنیامین نەتانیاهو، کۆمەڵێک ئامانجی بۆ هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران پەسەند کردووە و مۆڵەتی هێرشکردنە سەر ئەو خاڵانەی دەرکردووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP