هەرێم نیوز
یەکێتی لە پێنجوێن کاندیدێکی ڕەوتی هەڵوێستی ڕفاندووە و هەڕەشەی کوشتنی لێکردووە. هاوکات ڤیدیۆیەکی پێ بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا دەڵێت من وازم لە ڕەوتی هەڵوێست هێناوە و پەیوەندیم بەیەکێتییەوە کردووە.
عه‌لى حه‌مه‌سالح سه‌رۆكى لیستى هه‌ڵوێست راى گه‌یاند، له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه كاندیدێكى هه‌ڵوێست له پێنجوێن ڕفێندراوه.
ئه‌و دووپاتى كردووه‌ته‌وه كه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دا ڤیدیۆى پێ تۆماركراوه و "یه‌كێتی به‌رپرسه له‌م تاوانه"
هەروەها عەلی حەمەساڵەح دەنگی کچی ئەو کاندیدەی بڵاوکردووەتەوە کە باس لەوە دەکات یەکێتی هەڕەشەی کوشتنی لێکردووە.
ڕەوتی هەڵویستی نیشتیمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئاگادار کراینەوە کە کاندیدی بەڕێزی ئێمە مامۆستا عەزیز بلکیان ژمارە ۱۱ لە بازنەی سلێمانی ڕەوتی هەڵویست لە بەیانی زووی ئەمڕۆەوە ڕفێندراوە و کەسوکاری بەڕێزی ئاگاداریان کردووین ئازاری جەستەیی دراوە و ڤیدیۆیەکی زۆرەملێی پێکراوە.
دەشڵێت، لێرەوە سەلامەتی ژیانی مامۆستا عەزیز دەخەینە سەر دەزگاکانی حکومەت و دەسەلاتی پێنجوێن و لە ڕێگەی یاسایی شکاتی خۆمان لە کۆمسیۆن باڵای هەڵبژاردن تۆمار دەکەین.
با سندوقەکانی دەنگدان و دەرئەنجامی ململانیی ڕەوا بێت نەک ئەم هەڵسوکەوتەی کە زەمەنی بەسەرچووە.