دواین هەواڵ

کوردستان‌

 18/10/2024

یونامی: داوا لە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەین بەشداری دەنگدان بکەن

هەرێم نیوز

نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق "یونامی" ڕایگەیاند، داوا لە هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەكەین بچنە سەر سندووقەكانی دەنگدان و دەنگ بدەن.

نوێنەری یونامی ڕاشیگەیاند، داوا دەكەین هاوڵاتیان هاوكاری كۆمسیۆن بكەن، تا هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم ئازاد، دادپەروەرانە و ڕوون بەڕێوە بچێت.

ئەمڕۆ هەینی هەڵبژاردنی تایبەت بەڕێوەدەچێت و بڕیارە ۲۰ی مانگیش هەڵبژاردنی گشتی بۆ شەشەمین خولی پەرلەمانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت. چاوەڕوان دەکرێت ئەم هەڵبژاردنە ڕێژەیەکی زۆری خەڵکی بەشداری دەنگدان بکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP