دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

کەشناسیی هەرێم پێشبینی کەشوهەوای بڵاوکردەوە

هەرێم نیوز

کەشناسیی هەرێم پێشبینی کەشوهەوای بڵاوکردەوە
کەشناسی باری کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و پێشبینی نمەباران دەکرێت.


ئەمڕۆ هەینی ئاسمان نیمچە هەور دەێت. لە ناوچە شاخاویەکانى سنورى پارێزگاى هەولێر ئەگەرى نمە بارانێکى کەم  هەیە بە شێوەى پچڕ پچڕ.

لە باکورى هەرێم بە شێوەیەکى گشتى پلەکانى گەرما بەرزتر دەبێتەوە بە ڕێژەى (2-3) پلە. بەڵام لە بەشى باشوری هەرێمدا نزمتر دەبێتەوە بە ڕێژەی 1-2 پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

سبەی شەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت. پلەکانی گەرما نزم بوونەوەیەکى تەواو بەخۆیەوە دەبینێت بە ڕێژەی 4-6 پلە بەراورد بە  تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     : 28  پلەى سیلیزى

سلێمانی  : 25 پلەى سیلیزى

دهۆک     : 26 پلەى سیلیزى

کەرکوک  : 30 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 24 پلەى سیلیزى

زاخۆ      : 24  پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 18  پلەى سیلیزى

سۆران    :  27  پلەى سیلیزى

گەرمیان  :   31  پلەى سیلیزى



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP