هەرێم نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند : کاتژمێر شەش ئامێرەکانی دەنگدان ڕادەوەستن، دوای ناردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بۆ بەغداد پڕۆسەی ژماردنی دەستی دەست پێدەکات.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: پاش 24 کاتژمێر لە دەنگدان ، لە دەنگدانی تایبەتدا حیزبەکان ئەنجامی سەرەتایی دەنگەکانیان دەزانن
ئەمڕۆ هەینی لە کاتژمێر حەوتی بەیانییەوە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکردوە. بڕیارە ۲۰ی مانگیش هەڵبژاردنی گشتی بەڕێوەبچێت.