هەرێم نیوز
ئەمڕۆ هەینی ١٨-١٠-٢٠٢٤ دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی شەشەمین خولی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە هەر چوار بازنەکەی هەرێم و کەرکووک و حەوت پارێزگای عێراق بە بەشداریی ٢١٥ هەزار و ٩٦٠ دەنگدەری هێزە ئەمنییەکان، بەندکراوان و نەخۆشەکان دەستی پێکرد و تا کاتژمێر ٦ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
لەم هەڵبژاردنەدا، ٢١٥ هەزار و ٩٦٠ دەنگدەری هێزە ئەمنییەکان (پێشمەرگە، پۆلیس و ئاسایش)، بەندکراوان و نەخۆشەکان کە بایۆمەترییان بۆ کراوە مافی دەنگدانیان هەیە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بۆ دەنگدانی تایبەت ١٦٥ بنکە و ٧٤٩ وێستگەی دەنگدانی کردووەتەوە.
بڕیارە هەڵبژاردنەکە تا کاتژمێر ٦ـی ئێوارە درێژە بکێشێت.
بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، ١٣٦ لیست و هەزار و ١٩١ کاندید، کە ٣٦٨ـیان ژنن کێبڕکێی بەدەستهێنانی ١٠٠ کورسی پەرلەمان دەکەن.
بڕیاریشە، رۆژی یەکشەممە دەنگدانی ٩٣٪ـی دەنگدەرانی هەرێم لە چوارچوەی دەنگدانی گشتیدا بەڕێوەبچێت و نزیکەی سێ ملیۆن دەنگدەر تێیدا بەشدار دەبن.