دواین هەواڵ

کوردستان‌

 17/10/2024

کۆمسیۆن چەند مەرجێک بۆ ئەگەری نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدان بڵاودەکاتەوە

هەرێم نیوز 

نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدەر لە کاتی دەنگداندا، ئەگەرێکە و پێدەچێت بۆ بەشێک لە دەنگدەران رووبدات، بە مەبەستی چارەسەری ئەم پێشهاتەش، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، چەند مەرجێکی بۆ دەنگدان داناوە و سەرباری نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر، دەنگدەر دەتوانێ دەنگی خۆی بدات.

مەرجەکانی کۆمسیۆن لە کاتی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدان بریتین لە:

1-  دەنگدەر کارتی بایۆمەتری هەبێت

2-  ناوی لە لیستی دەنگداندا هەبێت

3-  رۆژی دەنگدان کارتی دەنگدانەکە و کارتی نیشتمانی پێ بێت

4-  کە جیهاز ناوی نەخوێندنەوە، بەڕێوەبەری وێستگە ناوەکەی زیاد دەکات و پەنجەمۆری پێ دەکات و دەنگی خۆی دەدات

لەبەر ئەم هۆکارە و بۆ رووبەڕووبونەوەی ئەم ئەگەرە، پێویستە دەنگدەران کاتی چوون بۆ دەنگدان ئەم مەرجانە بەدی بهێنن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP