هەرێم نیوز
شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، “شۆفێران دەكەینەوە سبەینێ شەقامێکی بەربەستدەکرێت بەهۆی قیركردنەوە”.
ئەمشەو سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاند، سبەینێ لە شەقامی سەرەكیی تراییەكەوە بە ئاڕاستەی شەقامی لاوەكی بازنەيی مەلیك مەحمود بەربەستدەكرێت بەهۆی قیركردن لە پڕۆژەی بەرزەپردی حەپسەخانی نەقیب.
شارەوانی، داوا لە هاوڵاتییان و شۆفێران دەكات كە رێگاكانی دەوروبەر بەكاربهێنن.