دواین هەواڵ

کوردستان‌

 16/10/2024

رۆژنامەنوسێک هەموو شتێک لەسەر شنیار ئەنوەر ئاشکرا دەکات

هەرێم نیوز

بەشدار بازیانی ڕایگەیاند، شنیار ئەنوەر 22 دەفتەر دۆلاری لەبەرپرسێکی یەکێتی وەرگرتووە بۆ سکاڵاکردن دژی مەسرور بارزانی.

دەقی بڵاوکراوەکەی بەشدار بازیانی، ڕۆژنامەنووس:
"شنیار ئەنوەر"  22 دەفتەر دۆلاری لە بەرپرسێکی یەکێتی سەندوە !
ــ شنیار ئەنوەر سەرجەم سکاڵاکانی ئەمریکای دۆڕاندوە و شاردویەتیەوە ! ( نهێنیەکانی ئەم باسە !)
ــ مەسرور بارزانی بە چ مەرجێک لە حەقی خۆی بەرامبەر شنیار خۆش بوو ؟
#تحقیقی_ڕۆژنامەوانی #زنجیرەی_دووەم
لەبارەی کەیسی چالاکوانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان " شنیار ئەنوەر " زیاتر کۆڵیمەوە و وورد بومەوە تا لە ئەمریکاوە بەدەیان مەلەف و دیکۆمێنت ڕاستی و ووردەکاری سەرجەم ئەو سکاڵایانەم دەست کەوت کە ماوەی دوو ساڵە خۆی و هاوژینەکەی "ڕیکلام و خۆ بەبازاڕکردنی، بۆ خۆیان پێدەکەن " مەسرور بارزانیمان پەلکێشی دادگاکانی ئەمریکا کردوە بۆ لێپێچینەوە"
لە ڕاستی دا شنیار لە ڕێگای پارێزەر (j.j.A) کە بەپارێزەری کەیسە کەسیەکان ناسراوە  لەدادگای تایبەتمەند / ڤێرجینیا ، سێ سکاڵایان لەسەر ( مسرور بارزانی ) تۆمارکردبوو ، 
بەڵام دوای ووردبینی کردن هەر سێ دەعواکەی دۆڕاند و حەق و مافی تیمی پاريزەرەکان و دادگا (220,000 هەزار دۆلار) واتا بیست و دوو دەفتەر بوو لێی سەندرا .

شنیار دەعوای یەکەمی لەبەرواری ١٠ی نیسانی ٢٠٢٣ لەسەر ( کڕینی ڤێلایەکی 27 ملیۆن دۆلاری لە زۆنی یەکی ناوچەی  (بیڤەرلی هێلس لە کالیفۆڕنیا و لقی کۆمپانیایەک لە مەیامی ، زۆنی 7) لەلایەن هاونیشتیمانی ، "مەسرور مسعود موستەفا موحەمەد بارزانی" ، بوو کە هەڵگری پاسپۆرتی دووەمی ئەمریکی Green Card / گرین کاردە بەژمارە 123-454687 ) ، 

دوای یەکەمین دادبینی کردن لە دادگای ناوچەی یەک/ئەلکساندریا/ڤێرجینیا virginia و لەلایەن دادوەر (  :T.S.ELLIS THE THIRD 
داواکە لە بەرواری (٢٤ی ئایاری  ٢٠٢٣) بە تەواوی ڕەت کرایەوە و مافی دادگاییەکە و حەقی پارێزەری خۆی وە پاريزەر ــ broun rudnickکە پارێزەری مسرور بارزانیەــ  درا بەسەر هاوڵاتی " شنیار ئەنوەر حەسەن فتاح " بە سیفەتی سکاڵاکار ، کە بڕەکەی ٩٠ هەزار دۆلار بووە .

دواتر و لە شەوی ١١ی ٦ی ٢٠٢٣ شنیار ئەنوەر قسە لەگەڵ بەرپرسێکی سلێمانی دەکات و پێی دەڵێت هاوکاری بکات ئەمجارە مسرور بارزانی ئابڕو دەبات ، بەرپرسەکە بە ڕێکەوتنەکە ڕازیە و نیەتەکە گوشار کردن بوو لە ڕکابەرەکەی و بەشیکێشی باوەڕکردنی بووە بەو ڕیکلامە فەیک و وەهمیانەی شنیار بەناوی بەرپرسانی ئەمریکاوە کردبوونی .
ئەنجامی ئەم ئیتیفاقیە پێدانی نۆ دەفتەری دادگاییەکە بوو ( پارەکە لە ڕێگای کارمەندی ئیدارەی ... بەناوی " ئ" لە سلێمانی بەکاش تەسلیم کرا  .

دواتر لەڕێگای بەرپرسێکی پيشوو دیاری ئۆپۆزسیۆن شنیار لینکی بۆ دروست دەکرێت لەگەڵ دوو بەرپرس لە کۆمەڵەی ( چوارچێوەی هەماهەنگی ، یەک سەربازی یەک هەواڵگری ) ئەوان لە بەرواری ٢ی تەمووزی ٢٠٢٣ لیستێک ناوی بەرپرسانی کوردی پێدەدەن بۆ سکاڵا لەسەرکردن لە ئەمریکا ( مەسرور مسعود بارزانی ، لاهور جەنگی بورهان ، ئەژی مەلا ئەمین ) ، 
نیەتی جەماعەتی شیعەکان دروست کردنی "هەڵایەکی ئیعلامی" و گوشارێک بووە لەسەر بەرپرسانی کورد لەڕێگای ئەمریکای دۆستیانەوە ، ئەگین زانیبویان شنیار ڕاست ناکات و تەنها وەکو گەشتیارێک سەردانی کۆشکی سپی و کۆنگرێس دەکات ، واتا وەکو خەتێکی هەواڵگری بەکارهينراوە ( شنیار لە ئەمریکا ، بێ کار بەطالة )یە .

دواتر سکاڵای دووەم دیسان لەسەر مەسرور بارزانی لە بەرواری ٢٤ی تەمووز تۆمار کرا ، بەڵام دوای تەنها دوو ڕۆژ داواکە بەتەواوی ڕەد کرایەوە و حەقی پارێزەر بە 20,000$ خەمڵێندرا ( ئەم پارەیە لەلایەن سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی دراوە) .

broun rudnick پارێزەری بارزانی گوتبووی قسەیەک بە هاوسەری شنیار گوتراوە ئەگەر تێگەیشتبێت جارێکی تر سکاڵا تۆمار ناکات.
دواتر سکاڵای سێیەم و کۆتایی لە ١ی ئەیلول تۆمار کرا ، شنیار خان ئەویشی دۆڕاند و ئەتعابی محامی کردیە ١٠١ هەزار دۆلار واتا یازدە دەفتەر .
ـــــــــــــــــــــــ تێبینی / 
یەکەم / شنیار ئێستا حەقی دۆڕاندنی ئەو سێ کەیسە ( 150,000$ ) قەرزاری مەسرور بارزانیە بە بەڵگە ، قسە جدیەکە ئەوەیە مەسرور بارزانی لەبەرچی ئەو پارەیەی لێ وەرنەگرتووە ؟ ــ ئایا دواتر ئەو پارەیە شنیار لە پەرلەماندا دەکاتە پەرلەمانتاری پارتی ؟

دووەم / شنیار یاریزانێکی بچوک بووە و لەنێو تۆڕێکی گەورەتر بەکارهێنراوە .. 

ــ من شەڕو ناکۆکیم لەگەڵ شنیار خاتوون نیە بەڵام ئەو بانگەشەی دەکرد و دەیگوت "مەفرەزەکانی ئێف بی ئای دەهێنم و گوێی بەرپرسانی کورد دەگرم ، تەنها ویستم بزانم وایە یاخود نا ، فەیک و وەهم و خەیاڵ بوو ...



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP