دواین هەواڵ

کوردستان‌

 16/10/2024

وەزارەتی ناوخۆ: لە ڕۆژی دەنگدان موبایلەکانتان لەگەڵ خۆتان مەبەن چونکە قەدەغەیە

هەرێم نیوز
لیژنەی باڵای ئەمنیی ڕایگەیاند: "لە ڕۆژانی دەنگدانی تایبەت و دەنگدانی گشتیدا، مۆبایل و کامێرا بۆ بنکەکانی دەنگدان لەگەڵ خۆتان مەبەن”.

 ئەمڕۆ چوارشەممە ، لیژنەی باڵای ئەمنیی سەرپەرشتیی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: "لە ڕۆژانی دەنگدانی تایبەت و دەنگدانی گشتیدا، مۆبایل و کامێرا بۆ بنکەکانی دەنگدان لەگەڵ خۆتان مەبەن، چونکە قەدەغەیە و ڕێگا پێدراو نییە. 

ئاشکراشیکرد: “هەر کەسێک موبایل یاخود کامێرا ببات لەگەڵ خۆی بۆ دەنگدان، کارمەندانی پۆلیس هەر لە دەرگای بنکەکانی دەنگداندا ڕێگاتان پێ نادەن بیبەنە ژوورەوە، بۆیە پێویستە لەگەڵ خۆتان نەیبەن”.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP