دواین هەواڵ

کوردستان‌

 16/10/2024

دەروازەی حاجی ئۆمەران: لە ڕۆژانی ھەڵبژاردنی تایبەت و گشتیی هاتووچۆی گەشتیاریی و بازرگانیی لە دەروازەكە ناوەستێت

هەرێم نیوز

دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، لە ڕۆژانی ھەڵبژاردنی تایبەت و گشتیی هاتووچۆی گەشتیاریی و بازرگانیی لە دەروازەكە ناوەستێت و بەردەوام دەبێت.

دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان هاتووچۆی گەشتیاریی و  جوڵەی بازرگانیی لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران لە نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان  ئاسایی و بەردەوام دەبێت و دەروازەکەمان داناخرێت و وەکو ڕۆژانی ئاسایی کراوە دەبێت.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆ سەرجەم دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بانگەشەی هەڵبژاردن لە کاتژمێر دوانزەی شەوی سێشەممە، 2024/10/15 كۆتایی هات و بڕیاریشە لە 2024/10/18 دەنگدانی تایبەت و لە 2024/10/20 دەنگدانی گشتیی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP