هەرێم نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا گفتوگۆمان لەبارەی چەند بابەتێک کرد، لەنێویاندا بەرەوپێشبردنی سەقامگیریی ناوچەکە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای كۆبونهوهی لهگهڵ رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆشکی کۆماریی له ئهنقهره، رایگهیاند، گفتوگۆیان لەبارەی چەند بابەتێک کرد
نێچیرڤان بارزانی له پهیامێكدا له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی "X" رایگهیاند، "گفتوگۆمان لەبارەی چەند بابەتێک کرد، لەنێویاندا بەرەوپێشبردنی سەقامگیریی ناوچەکە و بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و تورکیا".
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنی سێشەممە نێچیرڤان بارزانی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا.