هەرێم نیوز
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئەنقەرە، لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوە و ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای میتی تورکیا کۆبووەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوە و ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای میتی تورکیا کۆبووەوە.
بەگوێرەی پرۆگرامی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، کاتژمێر 02:00ی پاشنیوەڕۆ نێچیرڤان بارزانی لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیاوە پێشوازیی لێ دەکرێت، هاوکات کاتژمێر 04:00ـی ئێوارەش پێشوازی لە ئەحمەد ئەبو غەیت، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی دەکات.
له لێدوانێكى تايبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، دڵشاد شهاب، گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ڕايگه‌ياند: نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، چوارشه‌ممه، به سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌گاته ئه‌نقه‌ره و له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى كۆمارى توركيا كۆده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها وتى: هه‌ردوولا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن و ده‌رباره‌ى چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، بيروڕا ده‌گۆڕنه‌وه.