هەرێم نیوز
بە هۆی هەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی کوردستانەوە، سێ ڕۆژ پشوو لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاگەیەندرا.
وەزارەتی خوێندی باڵا رایگەیاند: بەهۆى ئەنجامدانى پرۆسەى هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان لە ڕێکەوتى 20ی10ی2024 وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕێکەوتى 19 تاکو 21ى 10/ 2024 کە دەکاتە رۆژانى (شەممە ، یەکشەممە، دوشەممە) پشوى فەرمى دەبێت لەسەرجەم زانکۆ حکومى و تایبەتەکان و دامەزراوەکانى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیاره 20ی ئهم مانگه هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە سەرپەرشتیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوەبچێت.
دهنگدانی تایبهت 18ی ئهم مانگه بە بەشداری زیاتر له 215 هەزار ئەندامی هێزەکانی ناوخۆ، وەزارەتی پێشمەرگە و ئەندامە کوردەکانی نێو هێزەکانی سوپای عێراق دەنگدان بەڕێوەدهچێت.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی فەرمی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ناوەندەکانی دەنگدانی تایبەت ئامادەکراون و دابەشی سەر 165 بنکە و 749 وێستگە کراون و پرۆسەی دەنگدانیش لە کاتژمێر7ـی بەیانی بۆ 6ـی ئێوارە دەبێت.