دواین هەواڵ

کوردستان‌

 16/10/2024

بومەلەرزەیەکى بەهێز باکورى کوردستانى هەژاند

هەرێم نیوز
کەمێک بەرلە ئێستا بومەلەرزەیەک باکورى کوردستانى هەژاند، ئافاد دەڵێت: گوڕەکەى 5.9 پلە بوە و لە قوڵایی 10.7 کیلۆمەتر رویداوە.

بوومەلەرزەکە لە پارێزگاکانی ئامەد، خارپێت و دێرسم هەستی پێکراوە.

بەگوێرەی سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا- ئافاد، گوڕی بوومەلەرزەکە 5.9 پلە بووە بە پێوەری رێختەر.

لەبارەى زیانەکانەوە تا ئێستا هیچ زانیارییەک ئاشکرا نەکراوە، سەرۆکى پەرلەمانى تورکیاش دەڵێت: سەرجەم تیمە پەیوەندیدارەکان خراونەتە حاڵەتى ئامادەباشییەوە

هاوکات، ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکان باس لەوە دەکەن کە دانیشتوانی پارێزگاکانی حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان  و دێرەزۆر و حەلەب لە ڕۆژهەڵاتی سوریا هەستیان بە بوومەلەرزە کردووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP