هەرێم نیوز
پارێزگاری هەولێر، لە پەیجی فەرمیی خۆی لە فەیسبووک لەبارەی 16ی ئۆكتۆبەر ڕایدەگەیەنێت، كە خیانەت ئەوپەڕی پلەی نائەخلاقییە و خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر فووی لە چرای گەلێك كرا.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، رایگەیاند:" له 16ی ئۆکتۆبه‌ر پێكدادانی ئەقڵییەتە نەزۆكەكان لەلایه‌ن گروپێک تۆختربۆوه، بۆیە مافی هەر تاكێكی كوردە پرسیار بكات كە ئەم چەشنە لەسیاسەتی خیانەتكردنی تاقمێک. بۆ چی، بۆ كێ و بەرەو كوێ‌یە؟"
ئاماژە بەوەکردەوە، "ئەگەر ئامانجی سیاسەت بەلای ئەوانەوە خۆفرۆشی نییەو كۆمەڵگەیە، ئەوە كۆمەڵگە كەرامەت و غیرەتی هەیە، واتە وەك ئەوان بێ كەرامەت و بێ غیرەت نییە و نابێ، ئەگەریش رەفاهیەتی كۆمەڵگەیە، ئەوە كۆمەڵگە دووركەوتنەوە لە نەهامەتییەكان و نزیكبوونەوە لەخۆشییەكانی مەبەستە، نەوەك داگیركاری و ستەم و بێگانه په‌رستی ...؟!!"
ئومێد خۆشناو دەشڵێت: ئبێشک (خیانەت ) دواین پلەی نائەخلاقیە، ئیتر لە دوای داستانی سیحێلا و پردێ و محمودیه‌و مه‌خمور بۆ خۆفرۆشان مەعلوم بوو كە هیچ ئیردایەكی خۆسه‌پێن بوونی نیە بتوانێ بە زۆرە ملێ و ملهوری تاقمێكی هەرزەكار ناسنامەی كوردستانیەتی كەركوک بسڕێتەوە ، ئیدی پێشمەرگە و خه‌ڵکی کوردستان ئامادە نین سەر بۆ هیچ هێزێك بچەمەێنن، ته‌نها ئه‌و مرۆڤه موتووربه‌کراوه‌نه‌ی په‌روه‌رده‌ی خیانه‌ت نه‌بێ که، هه‌رده‌م ئاماده‌ی خۆفرۆشی و خیانه‌ت و خۆ چه‌ماندنن.
دووپاتی دەكاتەوە، "به‌نه‌فره‌ت بێ ئه‌و ڕۆژه‌ی که خیانه‌ت وه‌ک باران به‌سه‌رمان داباری و فوو له چرای هیوای گه‌لێک کرا، ڕوو ڕه‌شی هه‌میشه‌ی بۆ ئه‌نجام ده‌رو بکه‌رانی خیانه‌ت."