هەرێم نیوز
بەگوێرەی پرۆگرامی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، ئەمڕۆ کاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیاوە پێشوازیی لێ دەکرێت.
دڵشاد شهاب، وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ڕايگه‌ياند، ئەمڕۆ چوارشەممە، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌گاته ئه‌نقه‌ره و له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى كۆمارى توركيا كۆده‌بێته‌وه.
وتیشى: هه‌ردوولا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن و ده‌رباره‌ى چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، بيروڕا ده‌گۆڕنه‌وه.
دڵشاد شەهاب، لەبارەی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنقەرە گوتی، هەردوولا "بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن."
بە گوتەی دڵشاد شەهاب، هەردوو سەرۆک "چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش بيروڕا ده‌گۆڕنه‌وه."
ئەم سەردانە دوای شەش مانگ دێت لە سەردانی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ بەغدا و دواتریش بۆ هەولێر و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان.