دواین هەواڵ

کوردستان‌

 15/10/2024

شاخەوان عەبدوڵا لەبارەی ڕۆژە ڕەشەکەوە هۆشداری دەدات؛ 16ی ئۆكتۆبەر ڕۆژێكی ڕەشە بۆ دووبارەنەبوونەوەی دەنگ بە لیستی 190بدەن

هەرێم نیوز
جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، 16ی ئۆكتۆبەر ڕۆژێكی ڕەشە لە مێژوودا و بۆ دووبارەنەبوونەوەی هەمان ئەو كارەساتە، دەنگ بە لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن.

 د. شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەری 2017، ڕایگەیاند، كە 16ى ئۆکتۆبەر ڕۆژێکی رەشە لە مێژووی گەلەکەماندا.

جەختی لەوەشکردەوە، تاکە ڕێگا لەبەردەم پاراستنی هەرێمی کوردستان و بۆ دووبارەنەبونەوەی هەمان ئەو کارەساتە لە هەولێر و دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجە و مانەوەی هەرێمی کوردستان بە بەهێزی، تەنها و تەنها دەنگدانە بە لیستی 190ی پارتی، بەهێزیی پارتی بەهێزیی کوردستانە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP