هەرێم نیوز
پەروەردەی ڕانیە ڕایگەیاند، مامۆستایانی وانەبێژی بەگرێبەستبوو ئەم چەند رۆژە سەردانی بانک مەکەن بۆ ئەنجامدانی بایۆمەتری چونکە مامەڵەکانتان بۆ ئەنجام نادەن.
ئەمڕۆ سێشەممە 15-10-2024، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕانیە ئاگاداری ئەو مامۆستایانەی کردەوە کە وانەبێژن و کراون بە گرێبەست، سەردانی بانک نەکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی بایۆمەتری چونکە مامەڵەکانیان بۆ ئەنجام نادەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای هەڵبژاردن کارەکان ئاسایی دەبنەوە و دەتوانن ئەوکاتە سەردانی بانک بکەن و بایۆمەتریەکانیان ئەنجام بدەن.