هەرێم نیوز
له كۆتا ڕۆژی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی خوولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان لیستی190ی پارتی دیموكراتی كوردستان گه‌وره‌ترین كه‌رنه‌ڤاڵی جه‌ماوه‌ری له هه‌ولێر رێكده‌خات.
بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15ی10ی2024، لە یاریگه‌ی نێودەوڵەتیی فەرەنسۆ هەریری لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان گەورەترین کەرنەڤاڵی جەماوەری به به‌شداری ده‌یان هه‌زار كه‌س ساز بكات.
کاتژمێر 12ی ئەمشەو 15ی10ی2024 بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت، لایەنە بەشداربووەکانی ئەو پڕۆسەیە ئەمڕۆ گرنگترین و کاریگەرترین پەیامی خۆیان بۆ دەنگدەران دەخەنەڕوو.
ئه‌مه دوایین كه‌رنه‌ڤاڵی جه‌ماوه‌ری پارتی ده‌بێت و كۆتا په‌یامی خۆشی پێشكه‌ش به هاووڵاتییان و ده‌نگده‌رانی كوردستان ده‌كات و بازنەی هەولێر 34 کورسی پەرلەمانی بۆ دانراوە کە دووانیان بۆ کۆتای کریستیان و تورکمانن، پارتی دیموکراتی کوردستان 64 کاندیدی لە سنووری لقەکانی (دوو، 10، 16، 23، 24 و 26) هەیە، کە 45 کاندیدی پیاو و 19 کاندیدی ئافرەت لەخۆدەگرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بریارە رۆژی هه‌ینی 18ی مانگ ده‌نگدانی تایبه‌ت و رۆژی یه‌كشه‌ممه 20ی مانگ رۆژی هه‌ڵبژاردنی گشتییه.