دواین هەواڵ

کوردستان‌

 14/10/2024

بژار حەکیم کادری پێشکەوتووی یەکێتی؛ بە شانازییەوە پارتی بوونی خۆم ڕادەگەیەنم

هەرێم نیوز
جێگری نەقیبی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان ڕایگەیاند، “لێرەوە ڕادەگەیەنم، هیچ پەیوەندیەکم بە یەکێتی نەماوە، لەمڕۆ بەدواوە بە شانازیەوە لەناو ڕێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەبم ”.

 بژار حەکیم، جێگری نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان کە لە پشکی "یەکێتییە” لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “پێنج ساڵە لە ڕێزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کارئ ڕێکخراوەیی و حزبی و میدیایی دەکەم، دوای ٢٥ ساڵ لە هەولێری پایتەختەوە بەوپەرێ قەناعەتبوونی خۆم دەستلەکارکێشانەوەی خۆم کە ڕیزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لێرەوە ڕادەگەیەنم”.

ئاشکراشیکرد: “هیچ پەیوەندیەکم بەو حزبەوە نەماوە، لەمڕۆ بەدواوە بە شانازیەوە لەناو ڕێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان درێژە بە کاری ڕێکخراوەیی و میدیایی و سیاسی خۆم دەکەم”.

ڕوونیشیکردەوە: “ئەمەش لە کاتێکدایە وەک هەولێرییەک لە ڕوانگەی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ مەسەلەی پاراستنی ئاو و هەوا و خاک و نیشتیمان و ئاڵای کوردستان، بە شانازییەوە پارتی بوونی خۆم ڕادەگەیەنم”.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP