دواین هەواڵ

کوردستان‌

 14/10/2024

ئاگرە گەورەی شاری سلێمانی کۆنتڕۆڵکرا

هەرێم نیوز
بەرگری شارستانی سلێمانی ڕایگەیاند، تیمەکانمان توانیان کۆنتڕۆڵی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەی گەورە بکەن لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی.

 بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: “تیمەکانی بەرگری شارستانیی سلێمانی بە سەرپەرشتی عەمید (دیار ابراهیم) توانیان کۆنتڕۆڵی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەی گەورە بکەن لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی”.

ئاماژەی بەوەشکرد: “کارمەندەکان بەوپەڕی تواناوە هەوڵیاندا بۆ ڕێگریکردن لە دزەکردنی ئاگرەکە بۆ دەورووبەر و دراوسێ دوکانەکانی، گەرچی ئاگرەکە قەبارەی گەورە بوو بەهۆی زۆری سووتانی ماددەکانی ناوی، بەڵام توانرا کۆنتڕۆڵ بکرێت”.

لەلایەکی دیکەوە، خاوەنی یەکێک لەو کارگانەی لە ناوچەی پیشەسازیی سلێمانی سووتا ڕایگەیاند: “ئاگرەكە بەهۆی ئەوە بووە، كە ئیشی ئیزوگام کراوە و پەرەمێزیان بەکارهێناوە، بۆیە ئاگرەکە کەوتۆتەوە”.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP