دواین هەواڵ

کوردستان‌

 14/10/2024

هەڤاڵ ئەبوبەکر: داوا دەكەم هاوڵاتییان لە شوێنی ئاگرەكەی ناوچەی پیشەسازیی دووربكەونەوە

هەرێم نیوز
پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، “داوادەكەم هاوڵاتییان لە شوێنی ئاگرەكەی ناوچەی پیشەسازیی دووربكەونەوە تاوەكو تیمەكانی بەرگریی شارستانی ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن”.

 هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: “داوادەكەم هاوڵاتییان لە شوێنی ئاگرەكەی ناوچەی پیشەسازیی دووربكەونەوە تاوەكو تیمەكانی بەرگریی شارستانی ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن”.

ئاشکراشیکرد: “شارەوانیی سلێمانیمان ئاگاداركردووەتەوە كە هاوكاریمان بكەن و ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن، دەربارەی هۆكارەكەشی وتی، تیمە پەیوەندیدارەكان لێكۆڵینەوە لە هۆكار و سەرچاوەكەی دەكەن”.

لەلایەکی دیکەوە، كۆسار هیوا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ جێبه‌جێكاری‌ كۆمپانیای‌ چیاو ڕایگەیاند، به‌هۆی‌ ئاگره‌كه‌وە، زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن دۆلار زیانی‌ ماددیمان لێكه‌وتووه‌ و هیچ زیانێكی‌ گیانی‌ نه‌بووه



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP