هەرێم نیوز
کۆمسیۆنی عێراق ڕایگەیاند، سبەینێ کۆتا رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانە و تاوەکو کاتژمێر 12ی شەو بەردەوامدەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 14-10-2024، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، سبەینێ کۆتا رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانە و تاوەکو کاتژمێر 12ی شەو بەردەوامدەبێت.
ڕوونیشیکردەوە، هەر سبەینێ کۆتا وادەیە بۆ وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری و پێویستە ئەو کەسانەی کارتەکانیان وەرنەگرتووە وەریبگرنەوە.چونکە سبەینێ دوای کۆتایی هاتنی دەوامی رەسمی کارتەکان دەگەڕێندرێنەوە بۆ بەغدا.