هەرێم نیوز
لە پارێزگای سلێمانی، بە بەشداری نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، کەرنەڤاڵی لیستی 190ی پارتی بەڕێوەدەچێت رایگەیاند، خەڵکی ئەم دەڤەرە زۆر باجی لایەنە سیاسییەکانیان داوە، بۆیە پارتی هەوڵ دەدات هێچی دیکە خەڵک نەبنە ئامانجی ململانێ و قوربانی و ناکۆکی لایەنە سیاسییەکان، شایستەی باشترین ژیان و ئارامی خۆشگوزەرانین.
نیچیرڤان بارزانی لە وتارەکەیدا وتی، "زۆر خۆشحاڵم کە لەشاری سلێمانی لەگەڵتان کۆ دەبمەوە، هەرجارەک کە دێمە کە سلێمانی نەک یادگاری خزمایەتی و هاوشاریم، بەڵکو پەیوەندیی دێرینی پارتی و بارزانی نەمر دێتەوە بیر هەموومان" وتیشی: "پەیوەندی ئێمە لەگەڵ سلێمانی پەیوەندی خەبات و هاوکارییە".
وتیشی: "لەکاتی شێخ مەحموود و شێخ ئەحمەدی بارزان ئەو پەیوەندییە دروست بووە، هەروەها ساڵانی سییەکان، ڕژێمی پاشایەتی بارزانی و هەڤالانی دوورخستەوە بۆ شاری خۆشەویستی سلێمانی، بەڵام سلێمانی بووە مەئوا بۆ بارزانی و هەڤاڵانی".
وتیشی، کاردەکەین بۆ ئەوەی خەڵکی سلێمانی نەبنە قوربانی ململانێکان.
نێچیرڤان بارزانی ڕوونیشی کردەوە، پارتی ئامانجی ئەوەیە و هەمیشەکاری کردووە، حکوومەت و دەسەڵاتی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان هەبێت، کە بتوانێت وەک یەک و بەبێ جیاوازی خزمەتی هەموو ناوچەی کوردستان بکات.
وتیشی: خەڵکی ئەو دەڤەرە زۆر باجی لایەنە سیاسییەکانیان داوە، بۆیە پارتی هەوڵ دەدات هێچی دیکە خەڵک نەبنە ئامانجی ململانێ و قوربانی و ناکۆکی لایەنە سیاسییەکان، شایستەی باشترین ژیان و ئارامی خۆشگوزەرانین.