دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سێ پارك لە هەولێر دروست دەكرێت

هەرێم نیوز

لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارازانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەگوژمەی (21 ملیار و 740 ملیۆن دینار ) سێ پارك لەهەولێر دروست دەکرێت.

ئەو سێ پاركەش بەو شێوەیەیە:-

پارکی یەکەم تەواو بووە و هەموو قۆناغەكانی جێبەجێ كراوە و خەڵك و هاووڵاتییان سوودی لێوەردەگرن، ئەویش پاركی 150 مەترییە، كە دەكەوێتە یەكتربڕی شەقامی سەرەكیی هەولێر– پیرمام و شەقامی 150ی خێرا و بە گوژمەی 3 ( ملیار و 700 ملیۆن دینار ) دروستکراوە.

پارکی دووم، پارکی ڕەشکینە، بە گوژمەی ( 15 ملیار دینار)ی بەردی بناغەی دانراوە و ئێستا قۆناغی یەكەمی ئەو پاركە دەستی پێكردووە.

پارکی سێیەم، پاركی یەكتربڕی شەقامی هەولێر– مووسڵ و شەقامی خێرای 120 مەتریە، کە گوژمەی ( 3 ملیار و 40 ملیۆن دینار ) ی بۆ تەرخان كراوە و بەردی بناغەشی دانراوە و لە ئایندەیەكی نزیكدا دەست بە جێبەجێكردنی دەكرێت.

جێگەی باسە، دروستکردنی ئەو سێ پاركە جگە لەوەی سوودیان ده‌بێت بۆ زیادبوونی ڕێژەی سەوزایی، هاوكات جوانییەكی زۆریش بە شەقامە سەرەكی و دەروازەكانی شاری هەولێر دەدەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP