دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

کام وەزیرانەی گۆڕان دەستلەکاردەکێشنەوە؟

هەرێم نیوز

ئەمشەو پێنجشەممە 10-10-2024، بزووتنەوەى گۆڕان بە فەرمى کشانەوەى لە حکومەتى هەرێمى کوردستان و حکومەتە خۆجێییەکان ڕاگەیاند.

پشکى بزووتنەوەى گۆڕان لە حکومەتى هەرێمى کوردستان بریتین لە وەزیرانى دارایی و ئابووری، کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى، ئاوەدانکردنەوە، پیشەسازیى و بازرگانی، هەروەها پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانیشیان هەیە.

دوای بڕیارەكەی رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، بەشێك لە وەزیرەكانی گۆڕان ئامادەی دەستلەكاركێشانەوە.

ئاوات شێخ جەناب وەک یەکەم وەزیر هەواڵی پابەندبوون بەبڕیاری حزبەکەی ڕاگەیەندرا و دەستی لەکارکێشایەوە.
 
بەڵام تا ئێستا دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوەی بڕیاری دەستلەكاركێشانەوەو پابەند بوون بە بڕیارەكەی بزوتنەوەی گۆڕانەوە نەداوە.

جگە لە وەزیرەكانی، گۆڕان لە حكومەتە خۆجێیەكانیش دەكشێتەوە.

پشکی گۆڕان لە حکومەتی خۆجێیی بەمجۆرەیە: پارێزگاری سلێمانی، جێگری پارێزگاری سلێمانی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە، جێگری سەرۆكی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، جێگری سەرۆكی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP