دواین هەواڵ

کوردستان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

بزووتنەوەی گۆڕان لە حکومەتی هەرێم و خۆجێیی کشایەوە

هەرێم نیوز

ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، بڕیارماندا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی خۆجێی بکشێنەوە و داوای لێبووردنیش لە میللەتەکەمان دەکەین.

ئەمشەو دانا ئەحمەد مەجید، ڕێکخەری بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، لە هەردوو حکومەتی هەرێم و خۆجێیی دەکشێینەوە و وەک بزوتنەوەی گۆران کشانەوەمان لە حکومەت بەشێکە لە زنجیرەیەک گۆڕانکاری و بڕیار، ئەوەشی خستۆتەڕوو، بە هۆی ئەوەی بەشداریکردنمان لە حکومەت سەرکەتوو نەبوو بۆیە ئەم بڕیارەماندا.

دانا ئەحمەد مەجید، ئاشکراشیکرد، ئەو بڕیارەی داومانە وەڵامدەرەوەی خواست و داواکارییەکانی هاونیشتمانیانە، لە داهاتوودا وەک ئەو بزوووتنەوەیەی نەوشیروان مستەفا دروستیکرد دەست بە کارەکانمان لە کایەی سیاسی دەکەینەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP