دواین هەواڵ

عێراق‌

 18 کاتژمێر پێش ئێستا

جارێکی دیکە لە عێراقەوە هێرشکرایە سەر ئیسرائیل

هەرێم نیوز

مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ڕایگه‌یاند، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، چەند هێرشێکی دیکەیان کردوەتە سەر ئیسرائیل.

مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە تێیدا هاتووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دو هێرشیان ئەنجامداوە و لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە چەند پێگەیەکیان لە باکوری ئیسرائیل بۆردومان کردوە، بەڵام هیچ زانیارییەکى ترى لە بارەى ئەو پێگانەى بۆردمانیان کردون، بڵاو نەکردوەتەوە.

مقاوەمە جەختى کردوەتەوە لەوەى، لە هێرشەکانیان کە بۆ پاڵپشتیکردنی گەلی لوبنان و فەڵەستینە و بەردەوام دەبن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، هەفتەی ڕابردو سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە هێرشێکی مقاوەمە کە رۆژی سێ-ى ئەم مانگە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان چەند پێگەیەکیان لە ناوچەى جۆلان کردبوە ئامانج، دو سەربازی ئیسرائیلی کوژران و 25ی دیکەش بریندار بون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP