دواین هەواڵ

عێراق‌

 21 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی كۆچ: ئاوارەكانی لوبنان لە عێراق نیشتەجێ ناكرێن

هەرێم نیوز 

رۆژنامەی (الشرق الاوسط) بڵاویكردۆتەوە، وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق گەیشتنی نزیكەی (7) هەزار پەنابەری لوبنانی بۆ خاكی عێراق راگەیاندووە، كە لەترسی ئاگری جەنگ لە وڵاتەكەیان هەڵهاتوون، رەتیشیدەكاتەوە لە وڵاتەكەی نیشتەجێیان بكات.

عەلی عەباس جیهانگیر، وتەبێژی وەزارەتەكە بە رۆژنامەكەی راگەیاندووە، كۆی ژمارەی ئەو ئاوارە لوبنانیانەی هاتوونەتە عێراق هێشتا بەوردی لە بەردەستدانییە، چونكە دەروازە ئاسمانی و وشكانییەكانی وەك ناوچەی قائیم و هەردوو فرۆكەخانەی بەغدادو نەجەف، تائێستا ئاماری تەواوەتیان رەوانە نەكردووە.

وتوشیەتی، ئامارەكانی بەردەستمان ئاماژە بە بوونی (4600) ئاوارە دەكات و پێشبینی دەكەین (7) هەزار ئاوارە گەیشتبێتن، پاڵپشت بەو ژمارە سەرەتاییانەی كە لە مەزارگە ئاینیەكان و دەروازە سنورییەكانەوە پێمان گەیشتووە.

جەهانگیر، دەنگۆكانی نیشتەجێكردنی ئاوارەكانی لوبنانی لە عێراق رەتكردووەتەوەو رایگەیاندووە: مەسەلەكە پەیوەیست نییە بە نیشتەجێكردنیان لە عێراق، بەڵكو شاری زیارەتكاران و هۆتێلەكان لە كەربەلاو نەجەف لە خۆیان گرتوون، بەڵام هەندێك لە خێزانەكان بە باشتریان زانیوە بچنە لای كەسی نزیك و دۆستەكانیان لە هەندێك پارێزگای عێراقی.

چالاكانی عێراق دەنگۆی ئەوەیان بڵاوكردەوە، هەوڵی سیاسی هەیە بۆ نیشتەجێكردنی ئاوارەكانی لوبنان لە شارەكانی عێراق، هەندێكیان تۆماری دەنگیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوكردووەتەوە كە پارێزگاری دیالە یەكێكە لەو شوێنانە دەستنیشان كراوە بۆ نیشتەجێكردنیان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP