دواین هەواڵ

عێراق‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

سودانی بەپەلە داوای لە سەرکردە شیعەکان کردووە لە وڵات هەڵبێن

هەرێم نیوز

میدیایەکی ئەمریکی ئاشکرای کرد، کە سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لە سەرکردەی گرووپە شیعە چەکدارەکانی وڵاتەکە کردووە، بەپەلە وڵات جێبهێڵن، ئەمەش لە ترسی هێرشی ئیسرائیل.

کەناڵی NBCی ئەمریکی بڵاویکردەوە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرکردەکانی حەشدی شەعبی ئاگادارکردووەتەوە، دەبێت بەزووترین کات عێراق جێبهێڵن، ئەوەش بەهۆی مەترسی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەریان.

دوای هێرشی مووشەکی ئێران بۆ دووەمجار بۆ سەر ئیسرائیل، شرۆڤەکاران لەو باوەڕەدان، ئەگەرێکی گەورە هەیە کە ئیسرائیل عێراق بکاتە ئامانج، ئەوەش بە زیانێکی گەورە بە ئابووریی عێراق دەگەیەنێت و مەترسی لەسەر گرووپە چەکدارییەکانی سەر بەئێران دروستکردووە.

پێشتریش کەناڵی ۱٤ی ئیسرائیلیش، لیستی ژمارەیەک سەرکردەی بڵاوکردبووەوە لە بەرەی مقاوەمە کە ئیسرائیل مەبەستیەتی بەئامانجیان بگرێت، یەکێک لەوانە وێنەی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق بوو. کە ناڕەزایەتی سودانی سەرۆکوەزیرانی بەدواداهات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP